له ته‌وێڵه دوو كێڵگه‌ى مین ده‌كرێنه‌وه به باخچه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو کێڵگە مین لە گوندی تەوێڵەى ناوچه‌ى هه‌ورامان، لە دوای پاککردنەوەیان و کاری سامپڵین، ئامادەدەکرێت بۆ رادەستکردنەوەى، خاوه‌ن گێڵگه‌كه‌ش ده‌ڵێت “كه وه‌رمانگرتنه‌وه ده‌یانكه‌ینه به باخچه”.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكى ده‌زگاى كاروبارى مین به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م دوو كێڵگه‌یه لە لایەن تیمەکانی 16 و 17 بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان مینی سلێمانی کاری پاکسازیکردنی بۆ ئەنجامدراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له‌م رۆژانه راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه”.
کێڵگەى یه‌كه‌میان بەناوی سێمارەوارە باخی گوێزی محه‌مه‌د A کۆدی کێڵگەکە IK-41033 و بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی ITF سلۆڤینی ئەنجامدراوە.
كێڵگه‌ى دووه‌میشیان، هه‌ر بەناوی سێمارەوارە باخی گوێزی محه‌مه‌د B لەسەر هه‌مان پاڵپشتی دارایی ئەنجامدراوە.
عه‌لى میران، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه کۆی رووبەری ئەو دوو کێڵگەیە 23 هه‌زار و 500 مه‌تر دوجا و تێیدا 177 مینی دژە کەسی تێدا ھەڵگیراوەتەوە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییشدا كه ده‌زگاى كاروبارى مین بڵاویكردووه‌ته‌وه، خاوەنی کێڵگەکە ده‌ڵێت “دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كێڵگه‌كان، ده‌یانكه‌ینه‌وه به باخچه”.
ئاماژه به‌وه‌شدا كه كێڵگه‌ى سێیه‌میشیان بۆ پاكبكرێته‌وه.