لە هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانە
بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکی قەتەوی هەولێر دژی بێ ئاوی گردبوونەوە و داوا دەکەن ئەو پرسەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
ئەوان بۆ ماوەیەک جادەکەیان گرت و نەیانهێشت سەیارە هاتوچۆ بکات، هەروەها ئاگریان کردەوە.
یەکێک لە بەشداربووەکان بە 964ی وت، “دەردە بێ ئاویمان هەیە”.
ئەوان داوایان کرد لایەنی پەیوەندیدار بێن بەهانایانەوە و گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.