پۆلیسی سۆران دەست بەسەر ماتۆڕە قوڕگدڕاوەکان دەگرێت
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و دانیشتوانی گەڕەکەکانی سۆران، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن چەند شەوێکە بۆسە بۆ ماتۆڕسوارەکان دادەنێن.
عەقید قارەمان وسو بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پۆلیسی سۆران بە 964ـی وت، “بەردەوام هاوڵاتیان تەلەفۆن بۆ هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتن دەکەن، بێزارن لە دەنگی ماتۆڕی ناو کۆڵانەکان، بۆیە ئێمە چەندین شەوە مەفرەزە دادەنێین بۆ ئەو ماتۆڕانەی خەڵکیان بێزارکردووە و دەستیان بەسەردا دەگرین”.
ئاماژهى بهوهشكرد، تەنیا ئەو ماتۆڕانە دەگرن کە گزۆزیان کون کردووە یان گۆڕیویانە یان بەنقەست دەنگی بەرزدەکەنەوە بۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان.
بهپێی زانیاری و بهدواداچوونهكانى 964، مەفرەزهکانی پۆلیسی بەشی فریاکەوتن لە گەڕەکەکانی راپەڕین و بەرگوان دانراون، دەستیان بەسەر چەندین ماتۆڕدا گرتووە کە هاوڵاتیانیان بێزار کردووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن