ئاسایش دەڵێت بکوژی خێزانەکەی ئەمڕۆی هەولێری دەستگیرکردووە


ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر پۆستێکی کردووە لە فەیسبووک، تیایدا هاتووە، کە تۆمەتباری سەرەکی رووداوی کوشتنەکەی ئەمڕۆی دەستگیرکردووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە حەوشەی ماڵێکی گەڕەکی قەتەوی باشووری هەولێر تەرمی ژن و پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ کچێکی مێرمنداڵ دۆزرایەوە کە بە چەقۆ کوژرابوون.

بە قسەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ناوی (ک.ک) و ماڵی لە هەمان گەڕەکی کوژراوەکان بووە.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای نەکردووە هۆکاری تاوانەکە چی بووە.

زانیاری دێت…