دوای ساڵێک و دوو مانگ تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەگەڕێندرێتەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا

دوای گیانلەدەستدانی کۆچبەرێکی کورد لە بیلاروسیا تەرمەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە دەگەڕێنرێتەوە.

کۆچبەرەکە ناوی میران کەریمە و لە نیسانی ساڵی 2022 گیانی لەدەستداوە و بێسەروشوێن بووە، لە شوباتی ئەمساڵ دۆزراوەتەوە.

دەزگای لوتکە تایبەت بە کاروباری پەنابەران بە 964ی وت، لەلایەن کەسوکاری کۆچبەرەکەوە ئاگادار کراونەتەوە لە دیارنەمانی کوڕەکەیان و داواکارییان لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە پێشکەش کردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی.

باھۆز بەرزان بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە دەزگای لوتکە بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی میران کەریم لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەگەڕێنرێتەوە شاری سلێمانی و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.