ئه‌مڕۆ له مۆندیال دوو زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌وروپا یاریی ده‌كه‌ن
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یارییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ڕ، دوو یاریی به‌هێز به‌رێوه ده‌چن و دوو تیپه كلاسیكی و زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌وروپا یاریی ده‌كه‌ن.
له یاریی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چواری كانوونی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێواره به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی سه‌مامه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م گه‌یشته قۆناغی شازده و شه‌ش خاڵی كۆكرده‌وه، دوای بردنه‌وه‌ی له ئوسترالیا و دانیمارك، هه‌روه‌ها دۆڕانی به هه‌ڵبژارده‌ی تونس.
فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی مۆندیال، تیپه‌كه كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاستبه‌رزی هه‌یه، له سه‌رووی هه‌موویان كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان، كه تا ئێستا سێ گۆڵی له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ تۆمار كردووه.
فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌ره‌تای مۆندیاله‌وه له نزیكه‌ی حه‌وت یاریزان بێبه‌شه، كه به هۆی پێكانه‌وه له تیپه‌كه دابڕان.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا، گه‌یشتووه‌ته قۆناغی شازده.
پۆڵه‌ندا به سه‌ركردایه‌تی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا، چاوی له‌وه‌یه بگاته قۆناغی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌شێره زه‌به‌لاحه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ئاسان نییه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌مشه‌و كاتژمێر ١٠:٠٠ به كاتی كوردستان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و سه‌نیگال له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
ئینگلته‌را له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا حه‌وت خاڵی كۆكرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، ئێستاش تیپه‌كه كێرڤی ئاستی به‌رزه و كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاستبه‌رزی هه‌یه.
جه‌ماوه‌ری ئینگلیزی له‌وه‌ته‌ی ١٩٦٦ه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تیپه‌كه‌یان نازناوی مۆندیال بباته‌وه، كه یه‌ك جار له مێژوودا به‌ده‌ستی هێناوه.
له لای خۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال، كه پاڵه‌وانی جامی ئه‌فریقای ساڵی رابردووه، یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان و پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌نیگال به تێكه‌ڵه‌یه‌ك یاریزانی لاو و به‌ئه‌زموون به‌شداریی مۆندیالی كردووه و ئاستێكی به‌رزیش پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی پرێمه‌رلیگ ئه‌ركیان ئاسان نییه.
دوو تیپ گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌شت
شه‌وی رابردوو له ده‌ستپێكی قۆناغی شازده‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به ٣-١ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكای برده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌رجه‌نتین به ٢-١ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیای برده‌وه، به‌مه‌ش هۆڵه‌ندا و ئه‌رجه‌نتین وه‌ك یه‌كه‌م دوو تیپ گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی مۆندیال.