دەسپێكی چالاكیەكانی هایتێكس لە ساڵی 2020. وێنە:سۆشیاڵ میدیا
چوار رۆژ بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ هایتێكس دەكرێتەوە
كوردستان ئەحمەد
بە بەشداری 82 كۆمپانیا و 32 بزنسی ئاست بچووك، چوارەمین پێشەنگای هایتێكس لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6.6.2023 سەرەتای دەستپێكی پێشەنگاكەیە، لە 19 وڵاتەوە بەشداریی پێشەنگاكە دەكەن، بانگهێشتی سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەكی كراوە.
بڕیارە 32 بزنسی بچووكی سەربەخۆ و كۆمپانیاكان بەشداری لە پێشەنگاكەدا بكەن و هەندێكیان پاڵپشتی دارایی وەردەگرن.
ژێگر ئەبوزەید، رێكخەری پێشانگاکە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە بارەی پێشەنگاكەوە نووسیویەتی، چەندان كەسایەتی ناو سۆشیاڵ میدیا تیایدا بەشداری دەكەن و باسی سەركەوتنەكانی خۆیان دەكەن.
هایتێکس چالاکییەکی تەکنەلۆژیایە و نمایشکردنی نوێترین و دوایین داهێنانە تەکنەلۆژییەکانە، ئیڤێنتێکی چوار رۆژەیە و تاوەکو 9ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت