وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تا زستان رێگەی دۆڵی بالیسان تەواو دەكەین

964+

كوردستان ئەحمەد

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەڵێت، چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان تا سەرەتای وەرزی زستان  تەواو دەكەین.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، پێش وەرزی زستان بە تەواوی پڕۆژەکە تەواو بێت و هاوڵاتیان دەتوانن بەكاریبهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە درێژایی رێگەكە 23 کیلۆمەترە و  رێگاکە چاک دەکرێت و بودجەی پڕۆژەکەش زیاتر لە حەوت ملیار و 698 ملیار دینارە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وتیشی “ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بۆ خەڵکی سنوورەکە بردەسەر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەڵام بەھۆی وەرزی زستانەوە دەستپێکردنەکەی دواکەوتبوو، پشت بە خوا بارودۆخەکەش بەرەو باشی دەڕوات و ئەم پڕۆژەیەش دەخەینە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە”.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی چاڵ و چۆڵی و قۆرتی رێگاكەوە، خۆپیشاندان لە دەڤەری بالیسان روویدا و بۆ ماوەی دوو هەفتە رێگەكەیان بە رووی بارهەڵگرەكاندا داخست و داوای چاككردنیان دەكرد.

+964صورة من منصة (شبكة):