سەنتەری راهێنانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لەناو بەرگری شارستانی هەولێر. وێنە:964
ناوەندێکی ئەکادیمی وه‌ڵامدانەوەی خێرا لە هه‌ولێر كرایه‌وه
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
سەنتەری راهێنانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، لە ناو پەیمانگای بەرگریی شارستانی هەولێر کرایەوە، حكومه‌تى هه‌رێم بە هاوبەشی لەگه‌ڵ ئاژانسی THW ئەڵمانی به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
كارى ئه‌و سەنتەرە، ئامادەکردن و راهێنانه بە ئەندامانی تیمە تایبه‌ته‌كان، بۆ حاڵەتی رووداوه‌كانی بوومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوه و خۆفڕێدان لە باڵەخانە بەرزەکان .
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە 964ـى وت، سەنتەرەکە تایبەت نییە بە یەک پارێزگا، به‌ڵكو بۆ تەواوی هه‌رێمى کوردستانه، به‌ڵام وتى “پێویسته لەو سەنتەرەی ناو پەیمانگەی بەرگری شارستانی لە هەولێر، مۆڵەت وەربگرن و خۆیان ئامادە بکەن و راهێنان بکەن”.
بیناى ئه‌م پڕۆژەیە له‌سه‌ر پێنج هەزار مەتر دووجا دروستكراوه، سەدان کارمەندی بەرگریی شارستانی راهێنانیان تێدا ئەنجامداوە.
كاڕه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بودجە و تێچووی دروستکردنی سەنتەرەکە، لە لایەن ئاژانسی رێکخراوی هاوکاری تەکنەلۆژی ئەڵمانی كه به THW ناسراوه، دابینكراوه.
وتیشی “ده‌بێته ناوەندێکی ئەکادیمی زانستی بۆ پێشخستنی سیستمی ناوەندیی وه‌ڵامدانەوەی خێرا لە کوردستان” .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن