ئه‌رجه‌نتین له یاریگه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كان چاوی له قۆناغی شازده‌ی مۆندیاله
“دانیمارك و ئوستڕالیا له‌سه‌ر بلیتێك شه‌ڕیانه”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ چوار تیپ گه‌یشتن به قۆناغی شازده مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش له یارییه‌كی قورس‌دا هه‌وڵی ده‌ربازبوون له به‌ربه‌ستی پۆڵه‌ندا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠ی تشرینی دووه‌م، چاره‌نووسی تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی سێیه‌م و چواره‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕ یه‌كلا ده‌بنه‌وه و فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سێ تیپی دیكه ده‌گه‌نه قۆناغی شازده.
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و ململانێی دانیمارك و ئوستڕالیا
ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ده‌بێت، كه دوو یاری له یه‌ك كات و له كاتژمێر ١٨:٠٠ دێنه ئه‌نجامدان.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به شه‌ش خاڵ تاكه تیپی ئه‌مڕۆیه، كه گه‌یشتنی به قۆناغی شازده مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌مڕۆش رووبه‌ڕووی تونس ده‌بێته‌وه، كه پێناچێت تونس بتوانێت رێگری له فه‌ره‌نسا بكات پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
تونس ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه و هیوایه‌كی نیمچه‌مه‌حاڵی هه‌یه بتوانێت بگاته قۆناغی داهاتوو.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، دانیمارك و ئوستڕالیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر بلیتی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه ململانێ ده‌كه‌ن.
ئوسترالیا بارودۆخی باشتره و سێ خاڵی هه‌یه، دانیماركیش ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه، به‌ڵام به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته قۆناغی داهاتوو، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر فره‌نسا رێگه به سه‌ركه‌وتنی تونس نه‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تونس ئه‌گه‌ر بیباته‌وه‌ش، پێویستی به زیاتر له سێ گۆڵه، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی لۆژیكی نییه.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و چاره‌نووسی ئەرجەنتین
ئه‌مشه‌و كاژمێر ١٠:٠٠ له یه‌ك كاتدا دوو یاریی ده‌كرێن، ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا، سعوودیه و مه‌كسیك.
ئه‌رجه‌نتین به سه‌ركردایه‌تی مێسی ته‌نیا سێ خاڵی هه‌یه، پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو، ئه‌مه‌ش ئاسان نییه، چونكه پۆڵه‌ندا به سه‌ركردایه‌تی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، چوار خاڵی هه‌یه و به یه‌كسانبوونیش ده‌توانێت بگاته قۆناغی داهاتوو.
مێسی و هاوڕێیه‌كانی ده‌بێت ئه‌مشه‌و یاریی ته‌مه‌ن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ریسوابوونێكی مێژوویی رزگار بكه‌ن و هیوای به‌رده‌وامییان له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌رز رابگرن.
یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له “یاریگه‌ی 974” ده‌كرێت، كه یاریگه‌ی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشی مۆندیالی قه‌ته‌ڕه، به جۆرێك به كۆنتێنه‌ری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به كه‌شتی دروست كراوه و له دوای مۆندیالیش ده‌توانن به ئاسانی هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه.
“یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له “یاریگه‌ی 974″ ده‌كرێت”
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه یاریی ده‌كات.
سعوودیه سێ خاڵی هه‌یه و بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌سه‌ر تانگۆ به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی ده‌روونی گه‌وره‌یه بۆ تیپه‌كه ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مه‌كسیك بوه‌ستێته‌وه.
مه‌كسیكییه‌كان ته‌نیا خاڵێكیان هه‌یه، پێویستیان به بردنه‌وه له سعوودیه به زیاتر دوو گۆڵ هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ئه‌رجه‌نتین بدۆڕێت، ئه‌وكاته ئه‌ركیان ئاسانتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌متر له دوو گۆڵ له سعوودیه بكه‌ن، بۆی هه‌یه پۆڵه‌ندا به دۆڕانیش به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین، به جیاوازی گۆڵ پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات.
هاوكێشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م زۆر ئاڵۆزن و ئه‌گه‌ر و پێشهاتی زۆر له ئارادان، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامه‌كانی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و هه‌بێت.