ئەمشەو بەشێكی شەست مەتری دادەخرێت

+964
كوردستان ئەحمەد
ئەمشەو شەقامی شەست مەتری هەولێر لە ترافیكلایتی ئیسكان تا ترافیك لایتی یاریگا دادەخرێت بەهۆی ئەوەی بۆیاخ دەكرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەقامەكە بەهۆی بۆیاخكردنەوە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا 7ی بەیانی دادەخرێت.

ئەمە ئاگاداریەكەی هاتوچۆی هەولێرە

ئاگاداری
سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا لەکاتژمێر(12ی شەو تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە) ،کاری هێلکاری شەقامی 60 مەتری، لەوبەشەی کەدەکەوێتە نێوان ( ترافیکلایتی ئیسکان تاکو ترافیکلایتی یاریگا)ئەنجام دەدرێت، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، هەروەها لەکاتی کارکردن بە ناچاری هەندێک لە رێڕەوکان دادەخەین،تکایە هاوکاری تیمەکانمان بن،بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتوچۆی فسفۆرەکان رێڕەو بگۆڕن،کارکردنمان بۆخزمەتتانە.