لە سەرجەم عێراق

تۆماركردنی ناوی منداڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی

+964
كوردستان ئەحمەد
لە سەرەتای ساڵی نوێوە، بەڕێوەبەرایەتی لەدایكبوون لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێن بە ئەلیكترۆنی.

بۆ ئەو مەبەستە، شاندێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، سەرقاڵی وەرگرتنی زانیاری و راهێنانن لەسەر سیتمی تۆمارێكی ستانداری جیهانی كەپێی دەوترێت، بەدیجیتاڵكردنی سیتمی تۆماری لە دایكبوون.

سیستمەكە لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بۆ بەشێك لە وڵاتانی جیهان پێشنیار كراوە، ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت و پاش راهێنانەكان سەرجەم نوسینگەكان دەكرێن بە ئەلیكترۆنی و لەسەرتای ساڵی داهاتوەوە لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا منداڵەكان لە نەخۆشخانە تۆماردەكرێن، ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ناوەكەی تۆماربكرێت و فیڵێك بە ناویەوە دروستبكرێت، لە دوای ساڵی نوێوە ئەم شێوازە نامێنێت و سەرجەم كارەكانی دەبێت بە ئەلیكترۆنی.