دیمەنی دوای رووداوەکە - وێنە: 964
لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک پێکیاندا کێشاوە
ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕەکە.
رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2.6.2023 لەسەر رێگەی کەلار – خانەقین نزیک سەوزبڵاخ روویداوە.
سەرەتا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2005ـە و دانیشتووی گوندی مێخاسی سەر بە قەزای خانەقینە”.