قایمقامیەتی سلێمانی بە نوسراوێک خەڵک ئاگادار دەکەنەوە لە داخستنی گۆشتفرۆشەکە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
بە حیسابی فرێش فرۆشتوویەتی
قەسابخانەیەک لەسەر فرۆشتنی گۆشتی بەستوو داخرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی قەسابێک گۆشتی بەستووی خاوکردووەتەوە و بە فرێش فرۆشتوویەتی بە هاوڵاتیان، لەسەر ئەوە قایمقامیەتی شارەکە فرۆشگاکەیان پێ داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە فەیسبووک رایگەیاند، سەرەرای داخستنی ئەو قەسابخانەیە، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
یەکێک لە سەرپێچییەکانی ئەو گۆشتفرۆشە، فێڵکردنە لە هاوڵاتیان بە خاوکردنەوەی گۆشتی بەستوو و فرۆشتنی بە نرخی گۆشتی فرێش، کە ئەمەش یاسا سزای بۆ سەرپێچیکارانی داناوە، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
جیاوازاییهكی زۆر له نێوان نرخی گۆشتى بەستووی هیندی لهگهڵ گۆشتى ئاسایی و فرێش ههیه، نرخی كیلۆیهك گۆشتى فرێش له نێوان 16 تا 20 ههزار دیناردایە و گۆشتى بهستووى هیندیش نرخهكهی نزیکەی هەشت ههزار دینارە.
ئێستا مەترسیی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بەرزە، کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان کە بۆ جەژنی قوربان لەسەر شەقام و لە ماڵەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن.