تا ئێستا کۆڵانى سنه‌وبه‌ره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ت بینیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بنەماڵەیەکی ھەڵەبجەیی ژینگەیەکی جوان و خاوێنیان بۆ کۆڵانێکی ھەڵەبجە دروستكردووه، كۆڵانه‌كه‌ش به كۆڵانى سنه‌وبه‌ره‌كان ناسراوه.
کۆڵانەكە، كه‌وتووه‌ته گەڕەکی مامۆستایانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و كارى سه‌وزكردنه‌كه‌ى له ساڵانى هه‌شتاكانه‌وه تێدا ده‌ستیپێكردووه.
جه‌لال حاجی ئه‌حمه‌د، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ى به خاوه‌نى سه‌وزكردنى ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌زانێت، له نوسراوێكى بیرهێنانه‌وه‌دا نوسیویه‌تى، ئەم سنه‌وبەرانە لە جۆری (زاوێتە)ن و لە ساڵی 1982 لەگەڵ براگه‌وره‌كه‌ى محه‌مه‌د حاجی ئه‌حمه‌د چاندویانه.
له‌و نووسراوه كه وێنه‌یه‌كی لاى 964ـه، جه‌لال نوسیویه‌تى، برا گه‌وره‌كه‌ى له ساڵی 1996 كۆچی دوایى كردووە. له ساڵى 1986 پێیوتووه دەیەوێت چەند دره‌ختێك بچێنین، ئه‌ویش وتویه‌تى گه‌ر دره‌ختێكت ده‌وێت به‌رگه‌ى سه‌رما و گه‌رما بگرێت و دیمەنی جوان بێت ئەم جۆرە سنۆبەرەیە.
ده‌شڵێت “براكه‌م پێی باشبوو ئه‌و جۆره سنه‌وبه‌ره بچێنین، نەمامەكانمان هێنان و پێكەوە چاندمان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بەهۆی چۆڵكردنی هەڵەبجەوە هەندێكیان بەهۆی سوتان و وشكبوونەوە لەناوچوون.
ئێستا ئه‌و سنه‌وبه‌رانه‌ى گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵه‌بجه درێژییان گه‌یشتووه‌ته زیاتر 10 مه‌تر، به یه‌كێك له سه‌وزترین گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌و پارێزگایه داده‌نرێت.