لە دوو پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆن
1466 منداڵی ئیشکەر هەن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
1466 منداڵی ئیشکەر لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین هەن و زۆرینەیان لە سلێمانین.
رووپێوییەکە لە لایەن هێڵی 116ی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، قایمقامیەتی سلێمانی و رێکخراوی روانگەی خێرخوازی ئەنجام دراوە.
لەو ژمارەیە 1010 منداڵیان لە پارێزگای سلێمانین، 211یان لە گەرمیان و 124یان لە هەڵەبجە و 121یان لە ئیدارەی راپەڕینن.
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.6.2023 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی منداڵاندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، “ئەو رووپێوییە بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دەکرێت”.