تەنیا 18.85%ـی بۆ ناوخۆ بووە
بانکی ناوەندی لە مانگی رابردوو سەرووی 5 ملیار دۆلاری فرۆشتووە
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی لە مانگی رابردوو سەروو پێنج ملیار دۆلاری فرۆشتووە کە سەرووی 81%ـی بۆ حەواڵەی بازرگانی دەرەوەی وڵات بووە.
بانکی ناوەندی لە مانگی ئایاری رابردوو بە گشتی پێنج ملیار و 271 ملیۆن و 444 هەزار و 87 دۆلاری فرۆشتووە، لەم بڕەدا تەنیا 993 ملیۆن و 650 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆی عێراق و کوردستان بووە کە دەکاتە تەنیا 18.85%، ئەوەی تر کە چوار ملیار و 277 ملیۆن و 794 هەزار و 87 دۆلار کە دەکاتە رێژەی 81.15% وەک حەواڵە بۆ دەرەوەی وڵات رۆیشتووە.
بانکی ناوەندی لە مانگی رابردوو سەرووی 5 ملیار دۆلاری فرۆشتووە
مانگی ئایار کە 31 رۆژە، بانکی ناوەندی تەنیا 23 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە، رۆژانی 5/6/12/13/19/20/26/27.5.2023 هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتووە.
رێژەی 18.85% ئەو دۆلارانەی فرۆشتوویەتی بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە
لە 1.5.2023 بانکی ناوەندی کەمترین بڕۆ دۆلاری بۆ بازارەکانی ناوخۆ فرۆشتووە کە 20 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار بووە، هاوکات لە 3.5.2023 زۆرترینی فرۆشتووە کە 74 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بووە.
لە بەرامبەردا بۆ حەواڵەی بازرگانی لە 4.5.2023 کەمترینی حەواڵە کردووە کە 107 ملیۆن و 388 هەزار و 565 دۆلار بووە، هاوکات لە 22.5.2023 زۆرترین بڕی فرۆشتووە کە 267 ملیۆن و 047 هەزار و 986 دۆلار بووە.