لە چینەوە دێت
شەقشەقە ئاوازە ناخۆشەکەی ناو ماڵ بە دەست گەورە و بچووکەوەیە
+964
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ھەر کوێیەکی بازاڕدا دەڕۆیت کەسێک دەبینیت کۆمەڵێک شەقشەقەی بە دەستەوەیە و ھاوار دەکات، “وەرنەوە بۆ شەقشەقە”، فرۆشیارێک دەڵێت، بە گەورە و منداڵەوە دەیکڕن.
ماوەی نزیکەی مانگێکە جۆرێک لە یاری منداڵان کە لە دوو تۆپ پێکھاتووە و بە پەتێک بەیەکەوە بەستراوە، ھاتووەتە ناو بازاڕەوە و فرۆشێکی زۆری ھەیە.
توانا سەلیم فرۆشیارە و بە دەم ھاوارکردنەوە دەڵێت: “وەرنەوە بۆ شەقشەقە ئاوازە ناخۆشەکەی ناوماڵ”.
باس لەوە دەکات، سێ جۆر لەو شەقەشەقەیە ھەیە و نرخیان لە نێوان 750 بۆ دوو ھەزار دیناردایە، بە گەورە و منداڵەوە دەیکڕن و زۆرئارەزووی دەکەن.
حاجی کەریم ھاوڵاتییە و دەڵێت:”مێشکم چووە بە دەست ئەم یارییەوە و دەچمە ھەر شوێنێک منداڵێک بە دەستیەوەیەتی و تەقەتەقی پێدەکات”.
،ئەو یارییە لە ساڵانی 80کانی سەدەی رابردوودا بوونی ھەبووە و لە ساڵی 2012 دا بە شێوەیەکی بەربڵاو کەوتەوە بازاڕ، هەروەها ئەمساڵیش گەڕاوەتەوە بازاڕ، كه له وڵاتی چینهوه هاورده دهكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا