سێ رێڕه‌وى ئاسنین له‌ شاخى هه‌زارمێرد دروستكران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى دروستكردنى دوو رێڕه‌وه‌ ئاسنینه‌كه‌ى رواندز و شاخى سه‌رگرمه‌، سێ رێڕه‌وى ئاسنینی دیكه‌ له‌ شاخى هه‌زارمێرد له‌لایه‌ن شاخه‌وانانه‌وه‌ دروستكران.

دروستكردنى رێڕه‌وه ئاسنینه‌كان، بۆ گروپه‌كانى شاخه‌وانییه،‌ به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ختن و ئه‌و رێڕه‌وانه‌ كارئاسانى زۆریان بۆ ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا.

میران حاجى ساڵح، دامه‌زرێنه‌رى گروپی شاخه‌وانى سه‌رگرمه‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سەر تەنافكردنی هەر سێ ڕێڕەوی سپۆرەت لە شاخی هەزار مێرد كۆتایی پێهات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، رێڕەوی ئەزمەڕ به‌ به‌رزى پێنج مه‌تر و 10 سانتیمه‌تر،  و رێڕەوی ژین به‌ به‌رزى پێنج مه‌تر و 11 سانتیمه‌تر، لەلایەن شاخه‌وان، ئاریاری خانەبەگی دروستكراوە.

هه‌روه‌ها رێڕەوی ئاشتی، لەلایەن شاخه‌وان، ئاندریاس سویسری دروستكراوە.

یه‌كه‌م رێڕه‌وى ئاسنین به‌ناوى گەلی كەڕەك له‌ خه‌ره‌ندى قه‌زاى رواندز له‌ ساڵى 2020 له‌لایه‌ن فیدراسیۆنى شاخه‌وانان و دووه‌م رێڕه‌ویش له‌ ده‌ربه‌ندى مه‌سوران لە زنجیرە چیای سەگرمە و قۆپی قەرەداغ، ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن گروپی شاخه‌وانى سه‌گرمه‌ دروستكراون.‌