لە سەربانی خانووەکەی خەیار بەرهەم دەهێنێت
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
هاوڵاتیک لە سۆران لە سەربانی خانووەکەی خەیار بەرهەم دەهێنێت و دهڵێت، رۆژانە پێنچ بۆ حەوت کیلۆ خەیار لێدەکاتەوە.
عهبدولڕهزاق مەمەند دانیشتووی سۆرانە، ماوهی زیاتر لە سێ ساڵە بە شێوەیەکی جیاواز لەسەربانی ماڵەکەی خهیار دەچێنێ.
باس لەوەدەکات، ماوەی 20 رۆژە خەیاری له بازاڕ نەکڕیوە، تا 60 رۆژ خەیاری دەبێ، چونکە بە شێوەیەکی جیاوازیش بەرهەم هێناوە.
خهیارەکانی هیچ مادەیەکی کیماییان پێنادات، بهڵكو پەینی ئاژەڵ بەکاردێنت.
رۆژانە پێنچ بۆ حەوت کیلۆ خەیار لێدەکاتەوە، باس لەوەش دهکات ئەگەر حكومەت هاوکارى بێت، دەتوانێ پڕۆژەی زۆر گەورە دروست بکات.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن