هه‌ولێر و زاخۆ چاره‌نووسی پله‌ی یه‌كه‌می خولی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مڕۆ دوو یاریی گرنگ له خولی نایابی عێراق له هه‌ولێر و زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌وه‌یه هه‌یه.
له گه‌ڕی 31ی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر 07:00 یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته یاریی ده‌كات.
شوڕته له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه و 61 خاڵی هه‌یه و زاخۆ به 33 خاڵ له پله‌ی 15یه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌می خوله‌كه، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یاریی ده‌كات.
یارییه‌كه كاتژمێر 9:30 ده‌ستپێده‌كان و یانه‌ی جه‌وییه له پله‌ی یه‌كه‌مه به 62 خاڵ.
یانه‌ی هه‌ولێر له لای خۆیه‌وه له پله‌ی 13ی ریزبه‌ندییه و 39 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیباته‌وه، به لای كه‌م پله‌یه‌ك سه‌رده‌كه‌وێت.
هاوكات له یاریی ئه‌مشه‌و له چوار یاریزانی بێبه‌شه، ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ، محه‌مه‌د ساڵح، سه‌فین مه‌نسووڕ و برۆنۆ ئۆلیڤێرای به‌ڕازیلی.
ئه‌وه‌ی گرنگه له هه‌ردوو یارییدا، ركابه‌ریی نێوان جه‌وییه و شوڕته‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی شكستی ئه‌ویتر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه، كه ته‌نیا خاڵێك له یه‌كتر جیاوازن.
په‌یامنێرانی 964 دوێنێ ئێواره له مه‌شقه‌كانی هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر ئاماده‌بوون، ئه‌وه‌یان بینی كه هه‌ردوو یانه به چڕوپڕی مه‌شق و ئاماده‌كارییان كردووه.