ئاسایشی راپەڕین دوو کەسی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر کرد

+964
ژێوار خدر – راپەڕین

ئاسایشی راپەرین دوو کەسی دەستگیرکردەوە، کە دوکانی فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکانیان ھەبووە لە چوارقوڕنە و رانیە و كه‌لوپه‌لی خراپیان به‌ لۆگۆی ماركه‌ی ئۆرجیناڵ فرۆشتووه‌.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بۆ تۆڕی 964 پشتڕاستی کردەوە، دوو کەس بە تۆمەتی ساختەکاری له‌ ئامێری کارەبایی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئامێرەکانی وەک سەلاجە و تەلەڤزیۆن و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی كاره‌بایی له‌ جۆری خراپ و بارزگانییان هێناوه‌ و لۆگۆی کۆمپانیا و مارکەی ئۆرجیناڵیان لێداوە و بە ناوی مارکەی ئۆرجیناڵەوە بە خەڵکیان فرۆشتووە.

ئاسایشی راپەڕین ئامادە نەبوون ئێستا هیچ روونکردنەوەیه‌ك لەسەر ئەو بابەتە بدەن و دەڵێن لە داهاتوودا وردەکارییەکان لەسەر ئەم بابەتە بڵاودەکەنەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا