سۆمەر دەکرێتە پارێزگا

964+

فەرمان سادق

کار دەکرێت باکوری پارێزگای زیقار جیا بکرێتەوە و پارێزگایەکی نوێی تێدا دروستبکرێت بەناوە پارێزگای سۆمەر.

پارێزگای زیقار، ژمارەی دانیشتووانی سەرووی دوو ملیۆن کەس دەبێت، لە 22 قەزا و ناحیە پێکدێت.

پارێزگای سۆمەر کە هێشتا پێشنیازە، سنوورە جوگرافییەکەی قەزا و ناحییەکانی باکوری پارێزگای زیقار دەگرێتەوە کە خۆیان لە فەجر، قەڵای سوکەر، روفاعی و نەسر دەبینێتەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی کردووە و دەیانەوێت پارێزگایەکە لەسەر بنەمای پێوەر و پلان و گەشانەوە بێت.

ئەو گفتوگۆیە لەنێوان عادل روکابی پارێزگاری زیقار و محەمەد محسن سەید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەشەپێدان لە وەزارەتی پلان بووە، هێشتا پرسەکە لە تاوتوێ دایە.

سۆمەر، یەکێک بووە لە شارستانیەتە هەر کۆنەکانی عێراق کە سۆمەرییەکان 2000 ساڵ پێش زاین کە بۆ ئێستا دەکاتە سەرووی 4000 ساڵ.