دیمهنێكى وه‌رینى گوڵى هه‌نار... وێنه: سۆسیال میدیا
ئاگادارى وه‌رینى كوریكه‌ى هه‌ناره‌كان بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كى بوارى كشتوكاڵ، ئه‌و هۆكارانه روونده‌كاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه له‌م وه‌رزه‌دا كوریكه (گوڵ)ى دارهه‌ناره‌كان ده‌وه‌رن، له‌م هۆكارانه‌ش زوو ئاودان و زوو رشاندن و چاندنى دارهه‌ناره‌كانه له‌سه‌ر سێبه‌ری دارێكی به‌رزتر.
كاروان مسته‌فا عه‌زیز، خاوه‌نى نۆرینگه‌ى كشتوكاڵییه له شه‌قڵاوه، پێی وایه زوو رشاندنی دارهه‌ناره‌كان به دەرمانى کوشتنی مێرووە زیانبه‌خشه‌كان واده‌كات له كاتى پیتانى گوڵه‌كاندا، گوڵى نێره نه‌مێنێ و به ته‌نیاش مانه‌وه‌ى گوڵى مێیینه ده‌بێته هۆى زوو وه‌رینى.
ئه‌و شاره‌زا كشتوكاڵییه بۆ 964 ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، باخێكی هه‌نار به چڕی و پڕی له ته‌نیشت یه‌كه‌وه چێندرابن، هه‌میشه له‌م وه‌رزه‌دا گوڵه‌كانیان ده‌وه‌رن، ده‌شڵێت “پێویسته لانیكه‌م نێوانى هه‌ر دوو دارهه‌نارێك له كاتى چاندنیدا یه‌ك مه‌تر و نیو تا دوو مه‌تر بێت”.
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكاره‌كانه‌ى كاروان باسی ده‌كات، زوو ئاودانی هه‌ناره‌كانه، كه كاتى ئاودانى نه‌هاتووه و گوڵى گرتووه.
ده‌شڵێت “چاندنی دارى هه‌نار لە سێبەری دارە بەرزەکان وەک گوێزو توو، به تایبه‌تیش گوێز كه بۆنێكى كوشنده‌ى هه‌یه، وا دەکات گوڵە هەنارەکان هەڵوەرن”.