گوندنشینان سەرقاڵی چاندنی بەرهەمە هاوینەکانیانن
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
لە بەشێک لە گوندەکانی سنوری خەلیفان ئێستا جوتیاران سەرقاڵی چاندنی بەرهەمی تەماتە، خەیار، باینجان، کولەکە، ترۆزی، بامیە و بیبەرن.کە مەبەست لێی بۆ فرۆشتن نیە و تەنیا بۆ خۆیان دەیچێنن.
لە سەرەتای مانگی پێنج زەویەکانیان ئامادە دەکەن بە چەند قۆناغێک تاوەکو بتوانن بەرهەمێکی باشیان دەست بکەوێت.
جوتیارێک دەڵێت، لەگەڵ ساڵانی رابردوو بەرهەمەکەیان وەک خۆی نەماوە بەرهەمی پێشتر جوانتر بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵ خۆشن بە کارەکەیان و دەلێن “ئەوەی خۆمان بەرهەمی دەهێنین زۆر جیاواز و بەتام ترە”.