رێگەی موسڵ بۆ هەولێر داخرا
964+
كوردستان ئەحمەد
بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شووتیفرۆشان لە مەیدانی شووتی لە عەلوەی هەولێر، رێگەی موسڵ بۆ هەولێر داخرا.
گۆڕهپانی شووتیفرۆشان له عهلوهی ههولێر، كێشه و گرفتی بۆ كاسبكاران و جووتیاران دروست كردووه، چونكه شارهوانی دهیهوێت كاسبكارهكانی ئهوێ بگوازێتهوه گۆڕهپانێكی نوێ.
دوو رۆژە شووتیفرۆشەكان خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەكەن و نایانەوێت شوێنەكە چۆڵ بكەن، شووتیفرۆشەكان داوا دەكەن لە شوێنەكەی خۆیان بمێننەوە.
بڕیار بوو رۆژی شەممە گۆڕەپانی نوێی شووتیفرۆشانی هەولێر لە “گومرگی نوێی هاوچەرخ” بکرێتەوە و چیتر جووتیاران بەرهەمی شووتی نەبەنە عەلوەی کۆنی هەولێر، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی جووتیاران دەرگەی کۆنی عەلوە کرایەوە، قایمقامی هەولێر دەڵێت گرێبەستی گۆڕەپانی کۆن هەڵوەشاوەتەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە دروستکردنی گومرگی نوێی هاوچەرخ دراوە بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، جووتیاران بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان ترسیان هەیە، کە لە عەلوە نوێیەکە بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نەکرێتەوە.