دوو یانەی خولی نایابی عێراق بۆ گواستنەوەی سەرهەنگ موحسین لەسەر هێڵن

964+
هێژا خەسرەو – هەولێر

دوای بەسەربردنی وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ یانەکەی و گەیاندنەوەی ئەمانەی بەغدا بە خولی نایابی عێراقی، دوو یانەی دیکە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ سەرهەنگ موحسیندا واژووبکەن.

‎لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 سەرهەنگ وتی، خوێندنەوە بۆ گرێبەستەکان دەکات، بەڵام تاوەکو یارییەکانی ئەم وەرزە بە تەواوی کۆتایی نەیەت هیچ بڕیارێک نادات.

سەرهەنگ موحسین ناوی دوو یانەکەی ئاشکرا نەکرد کە گرێبەستیان ئاڕاستەکردووە.

‎گۆڵپارێزە کوردەکە ئەم وەرزە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزەکانی لەگەڵ یانەکەی بەڕێکرد و دوای مانەوەیان بۆ وەرزێک لە خولی پلە یەکی عێراقەوە گەڕانەوە نایاب.

‎سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یانەی هەولێر سەرهەنگ دەڵێت، “لاریم نییە لە گەڕانەوەم بۆ یانەی دایک، بەڵام یانەکە هیچ دەستپێشخەرییەکی نەبووە”.

‎باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی پلە یەکی عێراق پابەندبوونی خۆی بە گرێبەستەکەی راگەیاندووە و دەڵێت، لە گواستنەوەی یاریزاناندا گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی دەکات کە ویستی مانەوەی ئەویان هەیە، پێداچوونەوەیەکیش بۆ دەستەوارە تازەکان دەکات.