تەوارییەكەی بەردەڕەش دەكرێتەوە


زەید كۆچەر- بەردەڕەش

بڕی یەك ملیار و 650 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی فریاگوزاریی بەردەڕەش دابینكرا و  چل كارمەندیشی بۆ دادەمەزرێنرێت.

كارمەندەكان لە بەشی ئیدارەوە تا دەگاتە پزیشك و پرسگە بۆ نەخۆشخانەكە دادەنرێت، سەرجەمیان لە خەڵكی بەردەڕەش و دەوروبەری دەبن.

نەخۆشخانەكە ساڵی 2021 بەردی بناغەكەی دانرا، بەڵام تا ئێستا بە داخراوی ماوەتەوە و هیچ كارمەندێك و هیچ ئامێرێرێكی پێویستی تێدانییە.

ئەو پارەیەی كە بۆ نەخۆشخانەكە دانراوە، بۆ پێداویستی و رۆتینیاتی دەستپێكردنی كاركردنیەتی،

ئیسماعیل مستەفا رەشید، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، لە نزیكترین كاتدا سەرجەم كارەكانی تەواو دەبێت و پێشوازی لە هاوڵاتیان دەكات.

نەخۆشخانەكە لە توانایدایە 24 كاتژمێر پێشوازی لە نەخۆش بكات و هەر نەخۆشێكیش قورس بێت، رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر و دهۆك دەكرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد