پیاوان ژیانیان لە مەترسیدایە و دەردەکرێن لە ماڵەوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
پیاوان توند و تیژیان بەرامبەر دەکرێت و پیاوێک دەڵێت ژنەکەم بەھاوکاری کوڕەکەم چەندین جار ھەوڵی کوشتنی داوم.
ئومێد یەکێکە لەو پیاوانەی توند و تیژی بەرامبەر کراوە بە میدیازانی ڕاگەیاند، ژیانێکی ئاسایی ھەبوە و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانیژیاوە، کوڕێکی ھەبووە کە کێشەی بۆ دروست کردون چەندین جار دەست درێژیکردوەتە سەر ماڵان و خەڵکی، زۆر جار لە بنکەی پۆلیسەوەبانگیانکردون لەسەر ئەو کوڕەی.
باسی لەوەشکرد، کوڕەکەی و ژنەکەی دەریانکردوە لە ماڵەکە و لە سەربان خەوتوە بە درێژایی زستان، ژورێکیان هەبوە کە دەرگا و پەنجەرەیتیا نەبوە، بەبێ ئەوەی نان و ئاوی بدەنێ، لە دەرەوە نانی خواردوە بەردەوام، هەندێک جار کچەکانی بە دزی دایکیەوە خواردنیان بۆ بردوە.
وتیشی:”دوای ئەوەی کوڕەکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی ١٤ ساڵان و نزیکە ٢٠ ھەزار دۆلار ئاڵتونی لێ دزیبون، لە بنکەی پۆلیسەوەبانگ کرام، بەڵام بە پۆلیسەکانم وت کە پەیوەندیم بە کوڕەکەمە نییە، لەسەر ئەو بابەتە کوڕەکەم تەقەی لێکردم و لە ماڵەوە ڕامکرد”.
باسی لەوەکرد، خانویەکی بە کرێ گرتبو بۆ ماوەی سێ ساڵ و ھەشت مانگ بە تەنیا ژیاوە، دواتر بڕیاریداوە لە ژنەکەی جیا ببێتەوە لە دادگاو ژنەکەی قورئانی لەبەردەم دادوەردا خوارد کە سێ بەشی خانوەکە هی ئەوە دادوەر سێ بەشی خانوەکەی داوە بە ژنەکە.
وتیشی:”ئێستا کوڕێکم تەمەنی ١٢ ساڵە و ژنەکەم لە تەمەنی هەشت ساڵیدا دەریکردبو ئێستا لای خۆم دەژی لەگەڵ دوو کچم و خوێندنم بەدوو کچەکەم تەواو کردوە”.
باسی لەوەکرد، چەند جارێکی دیکەش کوڕەکەی بە ھاوکاری ژنەکەی ھێرشی کردوەتە سەر و برینداری کردوە، زەرەری زۆری لێداوە ولەسەر ڕێگای عەربەت شکاندویەتیە سەری بە ماتۆڕ سکیل و خۆی کێشاوە بە دیوارێکدا، جارێکی دیکەش شیشێکی کێشاوە بە پشتیدا وشوێنەواری پێوەی دیارە، کە هاتبو بۆ کوشتنی.
وتی:”ئێستا کوڕەکەم حوکم دراوە و لە زینداندایە و بەهۆی ئەو داوای دەستدرێژیە و نۆ داوای تریشی لەسەرە، سێ لە داواکان من لێمکردوە”.
ئێستا تەمەنی ٦٨ ساڵە و لە تەمەنی ٦٤ ساڵیەوە ئەو توند و تیژیانەی بەرامبەر کراوە.
بورھان عەلی سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان بە میدیازانی ڕاگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٤٢٧ حاڵەتی توند و تیژی دژیپیاوان تۆمار کراوە، ٤٨ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان ھەیە و پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە ھەیە، بەراورد بە ساڵی ڕابردو لەتەواوی ساڵەکەدا ٥٦١ سکاڵا تۆمارکراوە، ٦٨ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان ھەبوە و شەش حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە ھەبوە.
باسی لەوەکرد، تەداخول کردنی کەس و کار بە ڕێژەیەکی بەرز ھەیە، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پاڵنەرێکی گەورەن بۆ سەرھەڵدانی توند و تیژین،توند و تیژی زارەکی بەشێوەیەکی زۆر لەلایان تۆمار دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕو، سێ جۆر تەمەن ھەیە کە دەتوانرێت پۆلێنی سکاڵا و توند و تیژیەکانیان بکرێت، یەکەم گەنجان و لاوان کە تازەھاوسەرگیری دەکەن لێکتێنەگەیشتن و تەداخولی خێزانییە، دووەم تەمەنی مامناوەند ھەیە کە ڕێز لە قوربانیدان و ماندوبونی ناگیرێت، سێیەمتەمەنی بەساڵاچوان ھەیە كاتێک کاریان پێی نامێنێت لەلایەن ھەندێک لە خێزانەکانەوە دەردەکرێت.