ویستی مزەخەی ئاو چاک بکاتەوە کارەبا گرتی و کوشتی

964+

کاروان ساڵحی

گەنجێکی 19 ساڵە لە ناحیەی یایچی ویستی مزەخەی ئاوی ماڵەوە چاک بکاتەوە، کارەبا گرتی و کوشتی.

بەهۆی تەزووی کارەباوە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەیەکی خۆرئاوای کەرکوک گیانی لە دەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.5.2023 گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی یایچی سەرقاڵی چاکردنی مزەخەی ئاوی ماڵی خۆیان دەبێت، بەر لەوەی کارەباکە بکۆژێنێتەوە دەستدەکات بە چاکردنی مزەخەکە و تەزووی کارەبا دەتگرێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

ناحیەی یایچی، 11 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرئاوای شاری کەرکوک و زۆرینەی دانیشتوانەکەی تورکمانە.

سامان یابە، بەپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو گەنجە کە ناوی (س. م. ی.)ـە تەمەنی 19 ساڵە، دوای رووداوەکە کەسوکاری تەرمەکە دەگەیەننە پزیشکی دادی کەرکوک، دوای پشکنین تەرمەکە بە کەسوکاری دەدەنەوە و بۆ ئەوەی لە بەخاکی بسپێرن.