بۆرە کۆیى

سەدان کەسى لە خنکان رزگار کردووە و 12 کاتژمێر دەتوانێت مەلەوانى بکات

964+

ئارام ئەبو زێد- هەولێر

سەرکێشى دەکات و لەناو ئاودا نوێژ دەکات، 12 کاتژمێر دەتوانێت مەلەوانى بکات و 50 کیلۆمەتر لە ئاودا بڕوات، ئەمە ناونیشانى ئەو مەلەوانە کوردەیە کە رۆژانە گرتەڤیدیۆکانى لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوە دروست دەکەن.

کاپتن توانا نامیق کە بە مەلەوان بۆرە کۆیى ناسراوە، بۆ 964 باس لە شێوازى مەلەوانى و سەرکێشییەکانى مەلەکردن دەکات و دەڵێت،”کەسێک مەلەوان بێت لە هیچ ئاویکدا ناخنکێت”.

ئەو بە 964ـى وت، لە کوردستان لەبەر ئەوەى ئاوى زۆر و جیاواز هەیە، بۆیە خەڵک بە هەڕەمەکى فێرى مەلەکردن بووە، بۆیە بەشێکیان توشى خنکان دەبن.

باس لەوەش دەکات، دەتوانێت 12 کاتژمێرى تەواو مەلەوانى بکات و 50 کیلۆمەتر لە ئاودا بڕوات و دوو بۆ سێ خولەکیش لەژێر ئاودا بمێنێتەوە.

“لە مەلەوانگە و چەم و رووبارەکان بە سەدان کەسم لە خنکان رزگار کردووە”، توانا نامیق واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە دوای لەدەستدانی قاچەکانی گەنجێک فێری مەلەوانی دەبێ...

لە دوای لەدەستدانی قاچەکانی گەنجێک فێری مەلەوانی دەبێت