2 ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون تەرخانکرا

964+

فەرمان سادق

دوای پێکهێنانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون، حکومەتی هەرێم دوو ملیار و 771 ملیۆن دیناری بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان دابینکرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی رووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستی گشتی لە کوردستان.

تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە دوای ئەوە دێت کە رۆژی 23.5.2023، لیژنەیەکی باڵا بۆ رووبەڕبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون پێکهێنرا کە وەزارەتی ناوخۆ، کشتوکاڵ، تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی ڤێتێرنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تێیدا ئەندامن.