964 وادە نوێکە ئاشکرا دەکات

وادەی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

وادەی بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و رۆیشتنەکەیان هەفتەیەک دواخرا.

پێشتر وابڕیار بوو لە 1.6.2023 کاروانی حاجیانی هەرێم بۆ عەرەبستانی سعودیە بەڕێبکەوێت، بەڵام وەزارەتی ئەوقافی هەرێم وادەکەی دواخستووە.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم بە 964ی راگەیاند، لە 9.6.2023 ئەو حاجیانە بەڕێدەکەون کە لە رێگەی وشکانییەوە دەڕۆن و لە 12.6.2023شدا کاروانی حاجیان لە رێگای ئاسمانییەوە بەڕێدەکەون.

وتیشی، “گۆڕانکارییەکە تەنیا پەیوەندی بە لایەنی تەکنیکی سەفەرەکەوە هەبووە”.

ئەمساڵ 4600 هاوڵاتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی حەج دەچنە سعودیە و بۆ یەکمجاریش 700 لەوانە لە رێگەی وشکانییەوە دەنێردرێن.