دارستانی بانی مەقان له مه‌ترسی ئاگر دوورخرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بلدۆزەره‌كه‌ی ئاوەدانکردنەوەی چەمچەماڵ، چه‌ند هێڵێكى ئاگربڕی له ناو دارستانه‌كه‌ى بانی مه‌قان دروست كرد و مه‌ترسییه‌كانى ئاگرى له‌و دارستانه دوورخسته‌وه.
ئه‌و كاره له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بە هاوکاری قایمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدراوه، به‌و پێیه‌ى دارستانه‌كه‌ى بانى مه‌قان سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه.
سنوورى چه‌مچه‌ماڵ به هۆى به‌رزیى پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌یه‌وه له چاو ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی كوردستان زووتر گژوگیاكه‌ى ده‌بێته پووش و مه‌ترسی ئاگرتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.
قایمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بۆ بەدواداچونی کارەکانی دروستكردنى ئه‌و ئاگربڕه، رەمک رەمەزان قایمقام و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر و بەرگری شارستانی، سەردانی دارستانەکەیان کرد و دڵنیابوونه‌وه له دروستى كاره‌كه بە مەبەستی پاراستنی ئه‌و دارستانه لە هەر مەترسییەکی ئاگرکەوتنەوە.