دیمەنێک لە رووداوەکانی شەوی رابردووی یاریگەی فڕانسۆ هەریری. فۆتۆ: +964
یانەی هەولێر : نزیکەی 60 ملیۆن دینار زیانمان بەرکەوتووە
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان، یاریگه‌ی یانه‌كه‌یان زیانی مادیی زۆری به‌ركه‌وتووه و هێشتاش به‌دواداچوون ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم قادر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر بە 964 راگەیاند: “زیانەکانی یاریگه‌ی فڕانسۆ هەریری بە هۆی شەڕ و ئاژاوه‌كه‌ی یاریی كۆتایی جامی كوردستان، نزیکەی 50-60 ملیۆن دیناره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆر بەر پەرژین یاریگه‌کە كه‌وتووه و بەشێک لە کورسییەکانی یاریگه‌ش لێکراونەتەوە و شکێندراون “.
وتیشی، لە ئێوارەی 22 ئایارەوە لیژنەیەک لە کارگێڕیی یانەی هەولێر پێکهێنراوە بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بارەی زەرەر و زیانەکانی یاریگه‌كه.
ئێوارەی یەکشەممەی رابردوو 21 ئایار، یاریی کۆتایی جامی کوردستان له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌چوە لەسەر یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو، كه یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە 2 -1گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان، به‌ڵام دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە شه‌ڕ و ئاژاوه روویدا و به‌م هۆیه‌وه 25 كه‌س له هانده‌ران و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان بریندار بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كانیش پێشكه‌ش نه‌كران.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا