پارێزەرێك وەڵام دەداتەوە

ئه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ره‌گه‌زنامه‌ی لێوه‌رگرتوونه‌ته‌وه‌ چاره‌نووسیان چییه‌؟

964+
كوردستان ئەحمەد

دادگای باڵای بەریتانیا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەو کەسانە دەرکرد، کە بڕیاری لێسەندنەوەی رەگەزنامەی بەریتانیان لەسەر جێبەجێکرا بوو.

شەوی 14.5.2023، دادگای باڵای بەریتانیا بڕیارەکەی دەرکردووە و دەڵێت، ئەوانەی زانیارییە کەسییەکانی خۆیان بە هەڵە داوەتە حکومەتی بەریتانیا، بەڵام زانیارییەکان هی کەسی دیکە نین لەو وڵاتەی لێیەوە هاتووە، ئەوا هەڵپەساردنی وەرگرتنەوەی رەگەزنامە لێی لەسەری هەڵدەگیردرێت.

نەجات محەمەد، کوردێکی پارێزەرە و لە شاری مانچێستەر دەژیت بە 964ـی وت، دادگای باڵای بەریتانیا دوو بڕیاری زۆر گرنگ هەیە لەسەر ئەوانەی لە ماوەی رابردوودا رەگەزنامەکانیان هەڵپەسێردرابوو.

دەڵێت: ئەو کەسانەی رەگەزنامەکانیان هەڵپەسێردراوە، لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی دوو کەیسی ئەلبانییەکان لە ساڵی 2017، بڕیاردراوە ئەگەر کەسێک زانیاری هەڵەی دابێت، بەو مەرجەی هیچ کەسێک لە وڵاتەکەی زانیارییەکانی لەسەر جێبەجێ نەکرێت و خۆیشی بە جەستە لە بەریتانیا بێت، ئەوا هەڵپەساردنی رەگەزنامەکەی لەسەر لادەدرێت.

زیاتر وتیشی “ئەوانەی لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رەگەزنامەکانیان لە دادگا تانەی لێدراوە، پەلە بکەن بۆ پەیوەندیکردن بە پارێزەرێکی شارەزا بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو دوو کەیسەی ئەلبانییەکان، تانە لەسەر رەگەزنامەکانیان هەڵبگرن”.

لەم گفتوگۆیەدا دوایین  زانیاری لە باری دۆخی پەنابەرانەوە لە بەریتانیا وەربگرە