مەشقەکانی لاوانی عێراق. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
ئه‌مشه‌و عێراق له مۆندیال یاریی هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له مۆندیالی تۆپی پێی لاوان، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌بێته‌وه.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیالی لاوانی ته‌مه‌ن ژێر 20 ساڵان، كه له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12:00 به كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م له یاریگه‌ی دیێگۆ مارادۆنا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆرۆگوای یاریی ده‌كات.
عێراق له‌گه‌ڵ ئۆرۆگوای و ئینگلته‌را و تونس له یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دان.
لاوانی عێراق چه‌ند یاریزانێكی كوردی له ریزه‌كانیدا هه‌یه و راهێنه‌ر عیماد محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه ده‌كات.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق دووه‌مجاره به‌شداریی مۆندیالی لاوان ده‌كات، پێشتریش له 2001 به‌شداریی كرد، كه هه‌ر له ئه‌رجه‌نتین كرا.