داوا دەکرێت داری بەردار لە سلێمانی بچێندرێت
964+
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا چاندنی داری بەردار دەکات، بە تایبەت لە قوتابخانە و باخچەکاندا.
ئەنجومەنەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە شارەوانی و پەروەردەی سلێمانی کردووە، ئەگەر داریان لە باخچە و قوتابخانەکان چاند با بەردار بێت.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، پارەیەکی زۆر بەو دارانە دەدرێت، کە نە بەرگەی رەشەبا دەگرن نە لەگەڵ کەشوهەوای سلێمانی دەگونجێن، بۆیە ئەو داوایامان کردووە.
وتیشی، “جگە لەوەی داری بەردار کەمتر هاوڵاتیان دەیبڕینەوە یان دەیشکێننەوە، هاوکات بە رووکەش زۆر تایبەتن و وێنەیەکی جوان بە سروشت دەبەخشن”.