هەڵمەتی کوتانی منداڵان- سۆشیال میدیا
له‌دهۆك منداڵانی دابراو لە ڤاکسین ده‌كوترێن
964+
هەژین فەتاح – دهۆک
ئەمرو لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە کۆمەڵگەی “باستکێ” كوتانى ئه‌و منداڵانه ده‌ستیپێكرد كه دابڕاو بوون له ڤاكسین، به‌ڕێوه‌به‌ر ى ته‌ندروستى دهۆكیش ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته منداڵانى خوار پێنج ساڵى ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌واوى پارێزگاى دهۆك ده‌گرێته‌وه‌و ماوه‌ى 10 رۆژیش بەردەوام دەبێت.
د. فەرهاد ئیسماعیل، بەرێوەبەری كاروباری خۆپاراستنی ته‌ندروستى لە پارێزگای دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، هەموو منداڵانی ته‌مه‌ن خوار پێنچ ساڵی بە پێی خشتەی كوتانی منداڵان ده‌كوترێن به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌قسه‌ى ناوبراو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌یه‌ك كاتدا له هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی بەرێوەدەچێت.
لە سێمێل حه‌وت هه‌زار منداڵی نه‌كوتراو هه‌ن، ئه‌م كوتانهش بۆ ئه‌وه‌یه كه دووربن لە نەخوشیەکان.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هەندێک منداڵ نەچوونەته بنکە ته‌ندروستییه‌کان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بەڵام پارێزگاى دهۆك له‌چاو پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێم و عێراق زۆرباشتره له رووى كۆتانى منداڵانه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن