ریال مه‌درید له بیلینگهام نزیكبووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گرێبەستی جود بێلینگهامی یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند، بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید، 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك زیاده‌ی تێده‌چێت، یانه‌ی شاهانه گەشبینن بەوەی بەم نزیکانە ئه‌م یاریزانه به‌ده‌ستبهێنن.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری تیپه‌كه كارلۆ ئانچیلۆتی دوێنێ كۆبوونه‌وه و باسی پلانی وه‌رزی نوێیان كردووه.
زانیاریی ئه‌وه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه، ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رگریكارێك، ناوه‌ڕاستكارێك و هێرشبه‌رێك ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه، ریال مه‌درید ئامانجی ئه‌وه‌یه فێرمینیۆی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول به‌بێ به‌رامبه‌ر بباته ریزه‌كانییه‌وه.