کەشوهەوا - 964
کەشناسی: ئەمڕۆ باران و خۆڵە بەڵام سبەینێ تەنیا یەکێکیانە
964+
دێسکی کوردی
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەباران و بروسکە دەبێت و تۆز و خۆڵیش دەبارێت، بەڵام سبەینێ جەوەکەی خۆشترە و تەنیا چاوەڕێی باران بن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەم پێشبینیانەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، تاوەبارانەکەی ئەمڕۆ زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، بەڵام تۆز و خۆڵەکە بە ئاستێکی کەم دەبێت و زیاتر ناوچە دەشتاییەکان دەگرێتەوە.
رۆژی شەممە تاوەباران و بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە
لەبارەی سبەینێ شەممە، کەشناسی دەڵێت، تاوەباران و بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و تۆز و خۆڵەکە نامێنێت.
ئەوەش هاتووە کە سبەینێ کەش فێنکتر دەبێتەوە و گەرما پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزێت.
بەهاری ئەمساڵ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەراورد بە پار کەمتر گەرم بوو، ئێستا کە نیوەی دووەمی مانگی ئایارە هێشتا پێشبینی بارانبارین دەکرێت.