وێنەی ئەو مەنجەڵە شلەیەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە رۆیی دەکەنە زبڵدان. وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە
دوای نوێژی بەیانی سەردانی چێشتخانەکانیان کردووە
964+
فەهمی نەبی
لیژنەیەکی هاوبەشی قایمقامیەتی هەڵەبجە، دوای نوێژی بەیانی ئەمڕۆ چونەتە نێو بازاڕ، چێشتخانەکان دەپشکنن و بەدوای خواردنی خراپبوو دەگەڕێن.
ئەو لیژنەیە دەستیگرتووە بەسەر 11 جۆر خۆراک کە ئامادەکرابوون بۆ فرۆشتن، ئەو خواردنانە برنج و شلە و گۆشت و چەندین بەرهەمی دیکەی ئاژەڵی بوون.
لە وێنەکان دەردەکەوێت شلەی بامیە و فاسۆلیا و برنج کە ئامادەکراون بۆ فرۆشتن، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەت دەخرێنە نێو زبڵدان.
لیژنەکەی قایمقامیەت رایگەیاندوە، سزای ئەو چیشتخانانە دراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی پابەند نەبونە بە رێنماییە تەندروستییەکان.
+1