80 هەزار دانیشتووی حاجیاوا بێ پارکن

964+

مەجید بیتوێنی – راپەڕین

قەزای حاجیاوە تا ئێستا پارکێکی گەورەی نییە بۆ پشوودانی هاوڵاتیان و 10 ساڵیشە پڕۆژەی دروستکردنی پارکێک وەستاوە و کاری تێدا ناکرێت.

قەزای حاجیاوا سەر بە ئیدارەی راپەڕینە، 23 باخچەی بچووکی لەناو کۆڵانەکاندا هەیە.

لە دەروازەی شارەکەدا لەسەر 25 دۆنم زەوی پڕۆژەی پارکێکی گەورە هەیە، بەڵام 10 ساڵە کارکردن تیایدا وەستاوە.

ئەنوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ی وت، “بڕیاری دروستکردنی پارکی گەورەی حاجیاوا هی ساڵی 2013یە لەسەر بوودجەی پتڕۆدۆلار بەڵام کارکردن تیایدا وەستاوە”.

ئێستا پلانێک هەیە هەرکاتێک کاسبکارانی مەیدانی حاجیاوا لە سەنتەری شار شوێنەکەیان چۆڵ کرد، بکرێتە پارک و رووبەرەکەی حەوت دۆنم زەوییە.

قەزای حاجیاوا دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، 129 کیلۆمەتر لێیەوە دوورە،31 فەرمانگەی حکومی تێدایە و 24 گوندی لە ئێدارەی راپەڕین بەسەرەوەیە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد