شوێنی روودانی رووداوەکەی کۆیە- فۆتۆ تایبەت بە 964
کۆیە.. دەستڕێژی گولـلە لە باوک و کوڕێک دەکرێت
964+
شلێر سەعید
کەمێک پێش ئێستا بە هۆکارێکی نادیار دەستڕێژی گولـلە لە باوک و کوڕێک دەکرێت و بەهۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی لێکردوون دراوسێی خۆیان بووە.
پەیامنێری 964 لە کۆیە، لە زاری کارمەندانی تەندروستی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە رایگەیاند، باوک و کوڕەکە کاتێک دەرگای ماڵ دەکەنەوە و دەیانەوێت بێنە دەرەوە، لەلایەن دراوسێیەکیانەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە و تا گەیشتنیان بە فریاکەوتنی کۆیە، باوکەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی تەندروستی جێگیر نییە.
هێشتا نەزانراوە هۆکاری ئەو دەستڕێژییە بۆچی دەگەڕێتەوە و پۆلیسی کۆیە هیچ قسەیەکی لەسەر رووداوەکە نەکردووە.