964 سپۆنسەری کردووە
ئەمڕۆ دوا رۆژی فێستیڤاڵی ماتماتیکە لە زانکۆی هەڵەبجە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023، دوا رۆژی فێستیڤاڵی ماتماتیکە کە بۆ دووەمجارە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامیدەدات.
پێشبڕکێیەکە لە 8.5.2023 دەستیپێکرد، ماوەی 10 رۆژی خایاند و دەزگای میدیایی 964 سپۆنسەری کردووە.
لە دووەم فێستیڤاڵی زانستی ماتماتیکدا 60 خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە بەسەر 12 تیمی پێنج خوێندکاری دابەشبوون، ئەمڕۆ قۆناغی کۆتاییە و تیمە براوەکانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن.