شوفێرێک بە خەوتوویی چوار کەسی بریندار کرد 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023، لەسەر رێگای دوکان – سلێمانی، شوفێرێک کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە چوار کەس و ئۆتۆمبێلەکەشی وەردەگەڕێت.

هاتوچۆی سلێمانی لەسەر رووداوەکە دەڵێت، شوفێرەکە ژن بووە و خەوی لێکەوتووە و خێراش لێیخوڕیوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، تەنانەت بەتانی و جێگەی خەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبووە.

ئەو چوار کەسەی لە رووداوەکە برینداربوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستی دووان لەوان جێگیرە و دووەکەی دیکەش جێگیر نییە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق