زیانی گیانی نەبووە
بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی کۆیە ئاگری تێبەربوو
964+
فەرمان سادق
بەشە ناوخۆی کچانی زانکۆی کۆیە ئاگری تێبەربوو، بەرگری شارستانیش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە.
بەرگری شارستانی کۆیە ئەمڕۆ هەواڵی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشە ناوخۆیی کچان لە کۆیە بڵاوکردەوە، بەڵام لە بەدواداچوونی 964 دەرکەوتووە کە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە رۆژی دووشەممە 15.5.2023 روویداوە.
بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆی کۆیە دەکەوێتە سەنتەری شارەکە و دەستبەجێ تیمەکانی بەرگەی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە.
بەرگری شارستانی کۆیە، لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بێ ئاماژەدان بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، رایگەیاند، خۆشبەختانە بێ زیانی گیانی و کەمترین ماوە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆل بکرێت، ئەمەش بووە هۆی رزگارکردنی تەواوی باڵەخانەکانی بەشە ناوخۆی کچان.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق