ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش - وێنە: 964
لە سبەینێوە وادەبێت
کارەبای سێ ناحیەی بەردەڕەش دەبێت بە 24 کاتژمێری
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کارەبای ناحیەکانی رۆڤیا، کەڵەک و دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش لە سبەینێ چوارشەممەوە دەبێت بە 24 کاتژمێری.
بڕیارەکە دوای داواکاری دانیشتوانی ئەو سێ ناحیە هاتووە، بەتایبەت کە وەرزی گەرما دەستیپێکردووە.
پێشتر کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 5ی ئێوارە تا یەکی شەو بووە و هەرکات کارەبای نیشتیمانی بکوژایەتەوە هەڵدەکران.
ئێستا کارەبای نیشتیمانی 21 کاتژمێر هەیە، بەڵام مەرج نییە وابمێنێتەوە و رەنگە کەمببێتەوە، بەڵام مۆلیدەکان کەمیی کارەباکە پڕدەکەنەوە و بە بەردەوامی 24 کاتژمێر کارەبا دەدەن. ئەمە وتەی ئەرشەد محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆکە بۆ 964.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد