بووه دووه‌م ژنه كریستیان له‌هه‌رێمى كوردستاندا
له هه‌ولێر یه‌كه‌م ژنه كریستیان ده‌سه‌ڵاتى دادنووسی پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، یه‌كه‌مین ژنه كریستیان سوێندى یاسایی خوارد و ده‌سه‌ڵاتى دادنووسی پێدرا، پێشتریش یه‌كه‌مین ژنه كریستیان له هه‌رێمی كوردستان كه بووه دادنووس 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى پارێزگاى دهۆك، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادیش ده‌ڵێت، “لێهاتوویی و شیاوبوونى ئه‌و كه‌سه بۆ ئه‌و پۆسته له‌به‌رچاو گیراوه”.
ئه‌مڕۆ 16.5.20923، له مه‌راسیمێكی سوێندخواردندا، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی دادنووسی، بەخشیە یه‌كه‌مین ژنه كریستیان له پارێزگاى هه‌ولێر كه ناوى “هەیبە نەجیب عەبۆ”یە، لە ئەمڕۆوە وەک دادنووس لە فەرمانگەی دادنووسی عەینکاوە دەستبەکاربوو .
نه‌ریمان تاڵیب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مین ژنه كریستیانه له هه‌ولێر كه ده‌بێته دادنووس، وتیشی، “یه‌كه‌م ژنه ژنه كریستیان كه له هه‌رێمی كوردستاندا بووه دادنووس خاتوو لینا عازه‌ریا بوو له ساڵى 2008 سوێندى یاسایی خوارد و له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌سه‌ڵاتى دادنووسی پێدرا”.
“یه‌كه‌م ژنه ژنه كریستیان كه له هه‌رێمی كوردستاندا بووه دادنووس، له ساڵى 2008 سوێندى یاسایی خوارد و له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌سه‌ڵاتى دادنووسی پێدرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، “خاتوو هەیبە نەجیب عەبۆ كه ئه‌مڕۆ سوێندى یاسایی خوارد و ده‌سه‌ڵاتى دادنووسی وه‌رگرت ده‌بێته دووه‌مین ژنه كریستیان له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داده‌وه وه‌ربگرێت”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى داد، روونیكرده‌وه، له پێدانی پۆست و دانانی بەرپرسی فەرمانگەکاندا، لەوە ناپرسن کە ئەو فەرمانبەرە سەر بە چ پێکهاتە و ئایین و نەتەوەیەکی کوردستانە، یان سەربە چ پارتێکی سیاسییە، به‌ڵكو ده‌ڵێت “پێودانگی ئێمە لەوەدا، پاکی، لێهاتوویی، شارەزایی و شێوازی ئەو کەسەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان”.
دووپاتیشی كرده‌وه، “دەسەڵاتی دادنووسی به خاتوو هه‌یبه دراوه لە عەینکاوە دەستبەکاربێت، هۆکارەکەی مێژووی خزمەتەکانی و دڵسۆزیه‌تى بۆ ئیشوکارەکانى، کە لە ساڵانی رابردوودا بە پاکی و رێک‌وپێکی ئەنجامیداوە”.
هه‌یبە نه‌جیب عەبۆ، بڕوانامەی بەکالۆرێوسی له یاسا هەیە، ماوەی 13 ساڵه لە فەرمانگەی دادنووسی یەکی هەولێر خزمەت ده‌كات.