تاسه و قۆرته‌كانی ناو ترافیكه‌كانی هەولێر چاكده‌كرێن
964+
كوردستان ئه‌حمه‌د
به‌شێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر له ترافیكه‌كانیدا قیری شه‌قامه‌كه تێكچووه، شۆفێران داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت و شاره‌وانیش ده‌ڵێت له پلانیاندایه.
له ترافیكه‌كانی شه‌قامی شه‌ست مه‌تری و شه‌قامی سه‌د مه‌تری هه‌ولێر تاسه و چاڵ و ره‌گله ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش گرفتیان بۆ شۆفێران دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له ترافیكه‌كان، كار ناكه‌ن و كاتی هاتن و رۆشتن به‌باشی رێكنه‌خراوه و هه‌ندێك له ترافیكه‌كانیش كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌یه.
له سه‌ر شەقامی شه‌ست مه‌تری له ترافیكی ئیسكان, تاسه هه‌یه و هه‌ندێك جار كاره‌بای ترافیكه‌كه ده‌كوژێته‌وه.
له شه‌قامی سه‌د مه‌تریش له ترافیكی فڕۆكه‌خانه و ئیمپایه‌ر و ترافیكی فلكه‌ی باز و ترافیكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌ندێك جار ترافیكه‌كان كارناكه‌ن و له ناو جاده‌كه‌ش چاڵ و ره‌گله و قۆرت هه‌یه.
فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ترافیكه‌كان ده‌ستپێكردووه و هه‌ر ترافیكێك خراپ بێت یاخود تێكچوبێت چاك ده‌كرێت و هێمای نوێی هاتوچۆ داده‌نرێت.
له‌باره‌ی رێكخستن و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كانی نێوان ترافیكه‌كان،سیامەند کەریم وتەبێژی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كان و هەرکاتێک بودجەی پێویستیان لەبەردەستدا بێت چاکی دەکەن.
ترافیكی چواڕیانی عه‌ینكاوه، كه شه‌قامی شه‌ست مه‌تری به شه‌قامی چل مه‌تری و سه‌د مه‌تری ده‌به‌ستێته‌وه, سه‌ره‌تای مانگی چوار قیری ترافیكه‌كه هه‌ڵكه‌ندرا و قیره‌كه تازه كرایه‌وه.
شۆفێرانیش گلەیی ئەو کەموکورتیانەیان هەیە و به‌شێك له جه‌نجاڵی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ولێر بۆ چاڵ و چۆڵی و ره‌گله و قۆرته‌كانی شەقامەکان دەگەڕێننەوە.